Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:11

ئه‌حمه‌د عه‌سیری و سعود قه‌حتانی ده‌ستگیر ده‌کرێن

له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وان جه‌مال خاشقجی
کوردستان TV
100%

له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی و نووسه‌ر له‌ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقجی یاداشتنامه‌ی ده‌ستگیركردن بۆ جێگری سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعوودیه‌، ئه‌حمه‌د عه‌سیری و راوێژكاری پێشووی جێنشینی سعوودیه‌، شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، سعود قه‌حتانی ده‌ركرا.

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقجی-دا داوای كرد هه‌ریه‌ك له‌ جێگری سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری سعوودیه‌، ئه‌حمه‌د عه‌سیری و راوێژكاری پێشووی جێنشینی سعوودیه‌، شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، سعود قه‌حتانی ده‌ستگیر بكرێن.

دادگای سزای ئێشكگریش دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ، یاداشتنامه‌ی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو كه‌سی ناوبراو ده‌ركرد.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.