هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رزگارکردنی 1200 خەڵكی مەدەنی لە شارۆچکەی هەجینی سووریا لەدەست داعش راگەیاند.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رایگەیاند "لە شارۆچکەی هەجینی باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، پێکدادان لەنێوان شەڕڤانانی هەسەدە و چەکدارانی داعش روویداوە.
وتیشى" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا شەڕڤانان توانیویانە 1200 کەسی مەدەنی لەدەست داعش رزگار بکەن، کە بەشی زۆریان لە ژن و منداڵ پێكهاتوون".
هەسەدە لە راگەیێندراوەکەیدا، باسیشی لەوەکردووە، چەکدارانی داعش لە هەجین و باخۆز تەنگەتاو بوون و گوشار لە خەڵکی دەکەن بۆ ئەوەی چەک لە دژی شەڕڤانان بەکاربێنن و شەڕ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.