لاریجانی رایگه‌یاند: ئێران دانی به‌وه‌دا نا كه وڵاته‌كه‌ی له مێژه دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی درێژخایه‌ن بووه‌ته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه كه عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامیی ئێران دانی به‌وه‌دا نا كه وڵاته‌كه‌ی له مێژه دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی درێژخایه‌ن بووه‌ته‌وه، نه‌ك ته‌نیا به هۆی ئه‌و سزایانه‌وه كه ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاندنه‌وه.
لاریجانی گوتیشی هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان كاریگه‌رییان له سه‌ر ئابووریمان هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندان كێشه هه‌ن ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رده‌وامن.
ئاماژه‌ی به چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش له‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی بوونه‌ته‌وه له‌وانه‌یش ئه‌و حكوومهنته گه‌وره‌ی وڵات و ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی خه‌رجی ده‌كات و ئاستی به‌رزی سوودی سه‌رمایه كه به‌رهه‌مهێنان په‌كده‌خات و سندووقی مووچه‌ی خانه‌نشینی كه پاره‌ی تێدا نییه بێجگه كێشه‌ی ئاو.
لاریجانی ڕوونیشی كرده‌وه كه بنكه‌ی توێژینه‌وه‌كان له په‌رله‌مان به‌رده‌وام هوشداری له‌باره‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌وه خستووه‌ته ڕوو و حكوومه‌تیش هیشته مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه سه‌ره‌كییه‌كاندا نه‌كردووه.
گوتیشی كشانه‌ی ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا گوشاری نوێیان خسته سه‌ر تاران.
ئا: موكه‌ڕه‌م ڕه‌شید تاڵه‌بانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.