Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:45

ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین فیلمی ناوداری جیهانیی کۆچی دوایی کرد

ساڵی 1987 خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری باشترین سیناریۆ و باشترین ده‌رهێنانی بۆ فیلمی دوایین ئیمپراتۆر وه‌رگرت
کوردستان TV
100%

بێرناردۆ بێرتۆلۆچی ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئیتاڵیی كه‌ چه‌ندین فیلمی زۆر مه‌زنی له‌ كارنامه‌ی هونه‌ریی خۆیدا هه‌یه‌، له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا به‌ هۆی شێرپه‌نجه‌ له‌ شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا كۆچی دوایی كرد.

بێرتۆلۆچی به‌ فیلمی جه‌نجاڵیی " دوایین تانگۆ له‌ پاریس " گه‌یشته‌ ناوبانگێكی جیهانیی.

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ ناوداره‌ ساڵی 1961 وه‌ك به‌رده‌ستی پیێر پائۆلۆ پازۆلینی (سینه‌ماكار و شاعیری ناوداری ئیتاڵیی ) له‌ بواری سینمادا ده‌ستی به‌كار كرد.

بێرتۆلۆچی له‌ نزیكه‌ی 50 ساڵ كار و چالاكیی سینه‌ماییدا له‌ چه‌ندین ژانری جۆراوجۆردا فیلمی به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ ناودارترینیان بریتین له‌ " به‌ر له‌ شۆڕش " و " پێڕه‌وكه‌ " و هه‌روه‌ها فیلمی مێژوویی و زۆر به‌ناوبانگی " دوایین ئیمپراتۆر ".

ئه‌م ده‌رهێنه‌ر مه‌زنه‌ ساڵی 1987 خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری باشترین سیناریۆ و باشترین ده‌رهێنانی بۆ فیلمی دوایین ئیمپراتۆر وه‌رگرت.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.