Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:59

موقەتەدا سەدر: سەردانه‌که‌ی سەرۆک بارزانی بووەتە مایەی خۆشحاڵیی سەرجەم لایەن سیاسییەکانی عێراق

سەرۆك بارزانی لە شاری نەجەف لەگەڵ سەرۆكی ڕەوتی سەدر كۆبوونەوە
کوردستان TV
#6 #7
100%


 رێبەری رەوتی سەدر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و نەجەف بە گرنگ و مێژوویی وەسف دەکات و گوتی: سەردانەكە بووەتە مایەی خۆشحاڵیی سەرجەم لایەن سیاسییەكانی عێراق. 

ڕۆژی ھەینی 23ـی 11ـی 2018 سەرۆك مەسعود بارزانی گەیشتە شاری نەجەف و بە گەرمی لەلایەن بەڕێز موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر پێشوازییان لێ كرا.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێزان مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی یاوەری سەرۆك بارزانی بوون، سەرەتا سەرۆكی ڕەوتی سەدر خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و بە سەردانێكی گرینگ و مێژوویی وەسفی كرد و ڕایگەیاند كە سەردانەكە بووەتە مایەی خۆشحاڵیی سەرجەم لایەن سیاسییەكانی عێراق و بە سەرەتایەكی گرینگ و ئاراستەیەكی نوێ و ئەرێنی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ھەڵەكان و بونیادنانی حكوومەتی نوێی دەزانن.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا ئەوەیان دووپات كردەوە كە دەرفەتێكی نوێ لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و پێویستە كار لەسەر بیناكردنی متمانە و چارەسەركردنی كێشەكان و شەراكەتی ڕاستەقینە بكرێت. 

جەختیشیان لە بەردەوامیی پەیوەندییەكان و قووڵتركردنەوەی متمانە و پاڵپشتیكردنی حكوومەتی تازەی عێراقی كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.