بایكۆتكردنی خوێندن له ئێران به‌هۆی خراپی باری ئابووری و گه‌نده‌ڵی جارێكی تر ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره جیاوازتر له مانگرتنه‌كانی پێشێ‌و مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌رییه له هه‌موو ئێران.
به‌هۆكاری گرانی و قات و قڕی بازاڕ و له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، مامۆستایانی ئه‌و وڵاته، به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشه‌وه بایكۆتكردنی خوێندن و مانگرتن سه‌رتاسه‌ریان له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و فێرگه‌كانی وڵات ڕاگه‌یاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاڤا توده‌ی مامۆستایان له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران به هۆكاری گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و گرانی و خراپی باری ئابووری بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه تا به‌و بایكۆته په‌یامێك به ده‌سه‌ڵاتداران بده‌ن و له ڕه‌وشی خراپی ژیانی دانیشتوانی ئێران به گشتی و مامۆستایان به تایبه‌تی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.