به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران یانەی كوردی " میدیــــا " لە هۆڵەندا ، دیدارێكی هونەری له ژێر ناوی " دیداری ڕۆژی فلمی كوردی " له‌م وڵاته‌دا ئەنجامدا .
ئه‌م دیداره له شاری ئه‌مستردام له وڵاتی هۆله‌ندا به‌رێوه‌چوو كه تێیدا هونەرمەندی سینەماكار (دانا كەریم)، لە ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 10-11-2018 لە هۆڵی یانەی كوردی "میدیـــــا"، بە فیلمی كوردی " دورگەی مرواری" لە دەرهێنانی هونه‌رمه‌ند " دانا كه‌ریم " خۆیی و نمایشكردنی چەندین هونەرمەند، فیلمەكەی پێشكەش كرد .
بۆ زیاتر به‌رچاو روونی بیانییه‌كان فیلمه‌كه ژێرنووسی ئینگلیزی لەسەربوو ، پاش پیشاندانی فیلمەكە، ئامادەبووان دیالۆگ لەگەڵ هونەرمەند بەشداربوون و لەسەر سینەمای كوردی گفتوگۆیان كرد .
هونەرمەند " دانا كەریم " لە ساڵی 1973 له شاری سلێمانی له دایك بووه، لە چەندین فیستفاڵی نێودەوڵەتیدا بەشداری كردووە و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی جۆراوجۆری به ده‌ستهێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.