توركیا رایگه‌یاند كه ده‌نگه تۆماركراوه‌كانی رووداوی كوژرانی جه‌مال خاشقچیی خراونه‌ته به‌رده‌ستی حكومه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و سعوودییه و به‌پرسانی هه‌موو ئه‌م وڵاتانه گوێیان له ناوه‌ڕۆكی تۆماره ده‌نگییه‌كان بووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته دووباره رایگه‌یاند كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له سه‌رتاوه ده‌یزانیی كێ له پشت كوشتنی خاشقچییهوهیه.
راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ئه‌وه‌یان خستوه‌ته‌ڕوو كه ته‌رمی جه‌مال خاشقچیی دوای ئه‌وه‌ی پارچه پارچه كراوه هه‌ر له شوێنی مانه‌وه‌ی كۆنسوڵی سعوودیه له ئه‌نقه‌ڕه خراوه‌ته ناو تێزاب و به ته‌واویی له‌ناو بردراوه، دواتریش پاشماوه‌كه فڕێدراوه‌ته ناو زێراب.
هاوڕێیانی خاشقچیی و ژماره‌یه‌ك یاساناسی ئه‌مریكیی و زۆرێك له شڕۆڤه‌كاران له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه دركاندوویانه كه ئه‌مكاره به فه‌رمانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.