Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:27

مێژوونووسی  هه‌ورامان "موزه‌فه‌ر خانی ڕه‌زاو"  کۆچی دوایی کرد

له‌ ساڵی (1922) له‌ گوندی ڕه‌زاو له‌دایك بووه‌
کوردستان TV
100%

مێژوونووسی  هه‌ورامان موزه‌فه‌ر به‌همه‌ن سوڵتانی) ناسراو به‌ (موزه‌فه‌ر خانی ڕه‌زاو) له‌ نووسه‌رانی ناسراوی ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ ته‌مه‌نی (96) ساڵیدا له‌ گوندی ڕه‌زاوی سه‌ر به‌ شاری سه‌وڵاوا كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسی میهر بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌مه‌راسیمێكدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و نووسه‌رو مێژوونووسه‌ ناسراوه‌ هه‌ورامییه‌ له‌ گوندی ڕه‌زاو به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌نه‌كانی مه‌ده‌نی و ئه‌ده‌بی و له‌وان ئه‌نجوومه‌نی فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بی بێسارانی و كه‌سایه‌تیه‌كانی ناسراوی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌شدار بوون.

هه‌روه‌ها له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا مامۆستایان (ئه‌حمه‌د نه‌زیری، موختار ئیسلامی و فایق ڕۆسته‌می) و چه‌ند شاعیر و نووسه‌ری دیكه‌ له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ باسی پێگه‌ی زانستی و به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا (موزه‌فه‌ر به‌همه‌ن سوڵتانی) یان كرد.

 شایانی باسه‌ (موزه‌فه‌ر خان به‌همه‌ن سوڵتانی) له‌ ساڵی (1922) له‌ گوندی ڕه‌زاو له‌دایك بووه‌و كتێبی (مێژووی هه‌ورامان) ی به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی (مه‌لا عه‌بدولڵای هه‌ورامی) (شه‌یدا هه‌ورامی) كۆكردۆته‌وه‌و دایڕشتووه‌و له‌لایه‌ن (د. نادر كه‌ریمیان سه‌رده‌شتی) پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و له‌ساڵی (2007) له‌ لایه‌ن ده‌زگای په‌خشی ئیحسان له‌ تاران چاپ و بڵاو بۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ كوردیو

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.