راوێژكاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌گوێره‌ی ئه‌و ورده‌كارییه نوێیانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی هه‌یه رایگه‌یاندووه ته‌رمی جه‌مال خاشقچیی بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واویی له‌ناو ببرێت پارچه پارچه كراوه تا به ئاسانیی بتوانن له‌ناو تێزاب بیتاوێننهوه.
وێڕای ئه‌وه رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی توركیا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا ببێت گواستیه‌وه: به‌ڵگه بایۆلۆجییه‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له باغی بینای كۆنسۆڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبۆڵ ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه خاشقچیی له نزیك هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی كوژراوه، ته‌رمه‌كه‌یشی له‌ناو بردراوه.
یاسین ئاكتای راوێژكاری ئه‌ردۆغان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركیادا وتی: ئێمه دهمانزانیی كه ته‌رمی خاشقچیی پارچه پارچه كراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئێستا له‌به‌رده‌ستمانه، بۆمان روون بووه‌ته‌وه بكوژانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ته‌نیا به‌وه رازیی نه‌بوونه كه بیكوژن به‌ڵكو ته‌رمه‌كه‌ی ناوبراویشیان پارچه پارچه كردووه دواتر له تێزابدا به‌جارێك هه‌موو ته‌رمه‌كه‌یان تاواندووهتهوه.
ئاكتای ئه‌وه‌شی دركاند كه كوشتنی مرۆڤێك هه‌ر خۆی تاوانه، به‌ڵام ئه‌و ره‌فتاره دڕندانه‌یه‌ی به‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه، كرده‌وه‌یه‌كی مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.