ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 1/11/2018 رۆمانی " كۆبانێ " كه له لایه‌ن نووسه‌ری ناسراوی كورد " جان دۆست " نووسراوه ، به زمانی فارسی له شاری تاران صاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه .
نووسه‌ری ئه‌م رۆمانه " جان دۆست " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌مرۆ له شاری تاران به هاوكاری كوردانی نیشته‌جێی ئه‌م شاره رۆمانی " كۆبانێ " كه له لایه‌ن " جه‌مال مه‌شمایی " ه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی له رێوره‌سمێكدا ده‌خرێته‌روو بڵاوده‌كرێته‌وه .
جان وتیشی ئەم ڕۆمانە باسکردنە لە ڕووداوەکانی دوای ئەیلوولی ساڵی 2014، هاوکات باسکردنە لە کۆبانێی پێش هێرشی داعش، باسکردنە لە منداڵیی خۆی كه‌چۆن ژیاوه، دواتر چۆن بووه به پەنابەر، هەروەها دوای هاتنی داعش و شکان و گەڕانەوەی خەڵکەکەی بۆ سەر جێ وار و ماڵە کاولبووەکانیان و زۆر لایەنی دیکە.
رۆمانی كۆبانێی " جان دۆست " تا ئێستا جیا لەوەی بە دوو شێوەزاری سۆرانی و کورمانجیی سەروو بڵاو کراوەتەوە، بە دوو زمانی عەرەبی و فارسیش وەرگێڕدراوە .
نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کورد " جان دۆست " له ساڵی 1965 له شاری كۆبانێ له رۆژئاوای كوردستان له دایك بووه و له ساڵی 2000 ه‌وه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ، له ساڵی 1991 یه‌كه‌م دیوانی به ناوی " قه‌ڵای دمدم " له ئه‌ڵمانیاو پاشان لە ھەمان ساڵدا لە ئەستەنبووڵ بڵاوی کردەوە و هه‌تاكه ئێستا 8 رۆمانی نووسیوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.