Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 17:52

تۆ له‌ قه‌فەس له‌دایک بووی

هه‌ست به‌شكۆ و كه‌رامه‌ت و ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی زۆر ده‌كه‌م
کوردستان TV
100%

ن/ ئازاد ئیسماعیل

ڕۆژێك مریشكێك به‌ هه‌ڵۆی ووت تۆ بۆچی ئه‌وه‌نده‌ به‌رز ده‌فڕی هه‌ست ناكه‌ی ژماره‌تان زۆر كه‌مه‌ بۆ نایه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ له‌و كۆلیته‌ بژین لێره‌ خۆراكمان پێ ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی بفڕین خۆمان ماندوو بكه‌ین جگه‌ له‌وه‌ش له‌هێرشی گورگه‌كان ده‌مانپارێزن.

هه‌ڵۆ به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ووتی كاتێك به‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌فڕم هه‌ست به‌شكۆ و كه‌رامه‌ت و ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی وچێژێكی زۆر ده‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌ هه‌رگیز وه‌سف ناكرێت.

كاتێك له‌به‌رزایی ده‌ژیت خه‌ڵك ئیره‌ییت پێ ده‌به‌ن كاتێك شتێك ده‌خۆیت كه‌پێوه‌ی ماندوو ده‌بیت ئه‌و كاته‌ ژیان تام چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ تۆ هه‌ست ناكه‌یت ئه‌ی مریشك ئه‌وانه‌ی كه‌ پاش ماوه‌ی خواردنه‌كانی خۆیان به‌ئێوه‌ ده‌ده‌ن بێچوه‌كانت سه‌ر ده‌بڕن و هێلكه‌كانیشت ده‌به‌ن شه‌و ڕۆژیش ئێوه‌یان له‌قه‌فه‌س كردوه‌ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی له‌هێرشی گورگه‌كان ده‌تان پارێزن.

مریشك به‌پێكه‌نینه‌وه‌ ووتی تۆ باسی شتی زۆر سه‌یر ده‌كه‌یت ئازادی وشكوو كه‌رامه‌ت و عزه‌ت وژیان وسه‌ربه‌خۆی من له‌تۆ ناگه‌م ؟تۆ شێت بویت ؟

هه‌ڵۆ ووتی نه‌خێر من شێت نه‌بووم به‌ڵام من له‌تۆ ده‌گه‌م چونكه‌ تۆ له‌قه‌فه‌س له‌دایك بووی وه‌هه‌رگیز له‌مانای ئه‌و ووشانه‌ش تێ ناگه‌یت تا له‌و قه‌فه‌سه‌ ده‌رنه‌چیت.

هه‌رمیلله‌تێك بیه‌وێت به‌سه‌ربه‌رزی بژیت ده‌بێت تێ بكۆشێت و خه‌باتی له‌پێناو بكات ئه‌گینا تاماوین ده‌بێ پاشكوی خه‌لكانی تربین .

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.