خانمه سینەماكاری كورد " شیرین جیهانی " به كورته فیلمی " Orange Man Dreams " واته خەونەكانی پیاوە پرتەقاڵییەكە به‌شداری له پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی GOAده‌كات كه له وڵاتی هیندستان به‌رێوه‌ده‌چێت .
كورته فیلمی خه‌ونه‌كانی پیاوه پرتهقالییهكه نوێترین فیلمی سینه‌ماكاری كورد " شیرین جیهانی " ه ، ئه‌م فیلمه بە ناوی هەرێمی کوردستان له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فیلمی دیكه‌ی جیهانی له پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی GOA له پێشبركێدا ده‌بێت كه بریاره له 27 و 28 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له وڵاتی هیندستان به‌رێوه‌بچێت .
ئه‌م فیلمه بە كامێرای " بێهنام جاك " لە چەند ناوچەیەكی كوردستان وێنەی گیراوە و مۆنتاژ كراوە و لە دەرەوەی وڵات كاری دەنگدانان و میوزیكی بۆ كراوە ، هه‌ریه‌ك له "عەلی ئەكبەری ، دڵنیا كامووسی ، ئارینا عیسا و ئیبۆ عەفرینی " ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م فیلمه‌ن .
چیرۆكی فیلمه‌كه باسكردنه لە خەون و قۆناغەكانی ژیانی كەسێك كە كەوتووەتە زیندانەكانی داعش و چاوەڕوانی مەرگ دەكه‌ن ، هه‌روه‌ها باس لە ڕەفتار و ڕووداوە مەرگبارەكانی داعش دەكات كە چۆن هەنگاو بە هەنگاو بە پێر مەرگەوە دەیانبەن .
چاوه‌روان ده‌كرێت كورته فیلمی " خه‌ونه‌كانی پیاوه پرتهقالییهكه " له ژماره‌یه‌ك قێستیڤاڵی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری بكات و خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.