Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:05

40 که‌س له‌ ئیسته‌نبۆڵ به‌ تۆمه‌تى جیا جیا ده‌ستگیرکران

دوای وه‌رگرتنی ئیفاده‌ ره‌وانه‌ی زیندان كراون
کوردستان TV
100%

له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتیی ئیسته‌نبۆڵ، ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ له‌ 10 ناوچه‌ی ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجام درا و 40 كه‌س ده‌ستگیر كران، كه‌ هه‌موویان تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته‌ پاڵ سه‌ر به‌ هێزەكانی یه‌په‌گه‌ و بزوتنەوەكەی فه‌تحوڵڵا گوله‌نن.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا، ئه‌و 40 كه‌سه‌ نێردراونه‌ته‌ بنكه‌ی پۆلیس و دوای وه‌رگرتنی ئیفاده‌ ره‌وانه‌ی زیندان كراون.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ناو ئه‌و 40 كه‌سه‌دا 13 كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی قاچاخچیین و خه‌ڵكیان به‌ریگه‌ی قاچاخ بردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستگیر كراون. جگه‌ له‌وه‌ش 27 كه‌سیان تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته‌ پاڵ سه‌ر به‌یه‌په‌گه‌ و فه‌تحوڵڵا گوله‌نن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.