Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:43

فێستیڤاڵی فیلم له‌ دهۆک به‌رێوه‌ده‌چێت

27 ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی به‌ چالاكییه‌كانی دێت
کوردستان TV
100%

بە بەشداری دەیان فیلمی کوردی و بیانی ، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20 ی ئه‌كتۆبه‌ر  شەشەمین خولی فێستیڤاڵی  فیلمی دهۆک كار وچالاکییەکانی خۆی دەست پێده‌كات .

وەک نوێنەری فێستیڤاڵی " ئاسیا پاسێفیک " ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌ یه‌كیك له‌ گرنگترین ڕووداوە  سینەماییەکانی ناوچەكه‌ داده‌نرێت ، هەر هەموو ۱۰۵ فیلمی بەشداربوو لەلایەن دادوەرانی نێودەوڵەتیی فیلمی " فیبرێشی" داوەرییان بۆ دەکرێت ، شه‌ممه‌ی داهاتوو چالاكییه‌كانی ده‌ست پێده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی  فیلمه‌كان لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت له‌ 27 ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی به‌ چالاكییه‌كانی دێت .

جێی باسه‌ دەرهێنەر دکتۆر" خوسرەو سینا " شانبەشانی کەسایەتییە ناسراوەکانی سینەمای جیهان لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، یۆنان، ئەمریکا، سویسرا و هۆلەندا ئەرکی داوەریی ئەم خولە لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.