Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:05

ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورکیا و ئه‌مریکا ئاشکرا کرا

به‌پێی راگه‌یاندراوێك
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌كه‌ش بریتی بووه‌ له‌ تاوتوێكردنی ئاسایشی هه‌رێمی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.

جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر ، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ جۆزێف دونفۆرد ، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، كۆبووه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یاندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ جه‌نه‌راڵ گوله‌ر كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی سه‌رۆك ئه‌ركانه‌كانی سوپای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه‌ توندئاژۆكان له‌ ئه‌مریكایه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا دونفۆرد ئه‌نجامداوه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاسایشی هه‌رێمی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێكراوه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئاسایشی شاری منبج و په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.