Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:42

ژماره‌ی قوربانییانی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگره‌که‌ی کۆچبه‌ران له‌ تورکیا بۆ 30 که‌س به‌رزبووه‌وه‌

بارهه‌ڵگرێك كه‌ كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو وه‌رگه‌ڕا
کوردستان TV
100%

له‌ شارۆچكه‌ی مه‌نده‌ره‌سی ئیزمیر، بارهه‌ڵگرێك كه‌ كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو وه‌رگه‌ڕا، به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و رووداوه‌دا 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ منداڵیشیان له‌نێودایه‌ و، 11 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، بارهه‌ڵگره‌كه‌ له‌ ئایدنه‌وه‌ به‌ره‌و ئیزمیر رۆیشتووه‌ و له‌ شارۆچكه‌ی مه‌نده‌ره‌س شۆفێره‌كه‌ی كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌.

له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ بوون هه‌واڵیان داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كان، تیمه‌كانی پۆلیس، ته‌ندروستی و ئاگركوژێنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون.

له‌و رووداوه‌دا 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ منداڵیشیان له‌نێودایه‌ و 11 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.