Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:32

ناوه‌ندی شانۆی تاڤ فێستیڤاڵی زێرین بۆ باشترین ده‌ق ساز ده‌کات

پێشتر له‌ هیچ شوێنێك بڵاونه‌ كرابێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ناوه‌ندی شانۆی تاڤ فێستیڤاڵێك بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین ده‌ق له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان سازده‌كات.

به‌ هاوبه‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و ناوه‌ندی شانۆیی تاڤ، له‌ پێناو بوژانه‌وه‌ی ده‌قی كوردی و هاندانی نوسه‌رانی شانۆ فێستیڤاڵێك ڕاده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌سه‌رجه‌م نوسه‌ران و شانۆكارانی كورد ده‌كات، له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و له‌ هه‌ر شوێنێكی دونیابن به‌شداری بكه‌ن.

فیستڤاڵه‌كه‌ له‌ به‌رواری 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018ه‌وه‌ ده‌قه‌كان له‌ڕێگای نامه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت تا به‌رواری 1ی مانگی شوباتی 2019، پاشان له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌قه‌كان ده‌كرێت، دواتر له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی شانۆی تاڤدا و له‌ڕۆژی جیهانی شانۆ واته‌ 27ی مانگی مارسی 2019 له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

خه‌ڵاته‌كانیش به‌م جۆره‌ ده‌بن:

1- خه‌ڵاتی یه‌كه‌می باشترین ده‌ق بریتی ده‌بێت، له‌ خه‌ڵاتی زێڕین كه‌ لۆگۆی فێستیڤاڵ ده‌بێت و له‌زێڕ دروستكراوه‌.

2- بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ ده‌قه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م خه‌ڵاتی زیوین ئاماده‌ده‌كرێت.

3- هه‌ریه‌ك له‌ ده‌قی دووه‌م و سێیه‌م هاوشان له‌گه‌ڵ ده‌قی یه‌كه‌مدا، له‌ چوار چێوه‌ی كتێبێكدا چاپده‌كرێن.

٤-باشترین ده‌قی یه‌كه‌م له‌ خولی دووه‌می فێستیڤاڵدا، ده‌كرێ به‌نمایش و ده‌خرێته‌ سه‌رشانۆ و پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن ناوه‌ندی شانۆی تاڤه‌وه‌.

مه‌رجه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌قه‌كان:

1- پێویسته‌ ده‌قه‌كه‌ له‌لایه‌ن نوسه‌رێكی كورده‌وه‌ نوسرابێت.

2-نوسه‌ر سه‌ربه‌سته‌ له‌ هه‌ر چیرۆك و داستان و به‌یتێك، یاخود رۆمانێكه‌وه‌ ده‌قه‌كه‌ی ئاماده‌بكات و بینوسێت.

3- پێویسته‌ ئه‌و ده‌قه‌ی بۆ ڤێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌نێردرێت، پێشتر له‌ هیچ شوێنێك بڵاونه‌ كرابێته‌وه‌.

4-بۆ ناردنی ده‌قه‌كان و هه‌ر زانیارییه‌ك  تكایه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یڵه‌وه‌ بكه‌ن.

[email protected]

سه‌رچاوه‌/

كوردستان تیڤی/ كامران  

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.