چه‌ند رێكخراوێكی پاراستنی مافی ئاژه‌ڵان له‌ئه‌مریكا، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی شۆفێران له‌وه‌ی له‌زستاندا پێش كارپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، ته‌ماشایه‌كی ناو بزوێنه‌ر‌و ژێر ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ هاتی زستان‌و ساردبوونی كه‌ش، به‌شێوه‌ی ئاسایی ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین، به دوای په‌ناگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن، تا له‌سه‌رما‌و باران بیانپارێزێت، باشترین شوێنیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ژێر ئۆتۆمبێل‌و ناو بزوێنه‌ره‌كانه.
بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی شۆفێران له‌پاراستنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌و ئۆتۆمبێله‌كانی خۆشیان، چه‌ند رێكخراوێكی پاراستنی مافی ئاژه‌ڵان له‌ئه‌مریكا، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، پێویسته شۆفێران له‌زستاندا پێش ئه‌وه‌ی كار به‌ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن، چێكێكی ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن تا بزانن هیچ گیانه‌وه‌رێك تیایدا خۆی شاردۆته‌وه یان نا.
له‌هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و دیارده‌یه به‌ئاشكرا ده‌بینرێت، به‌تایبه‌ت كه زۆرینه‌ی گه‌راجی ئۆتۆمبێله‌كان له‌كوردستان كراوه‌ن‌و زیاتر ئۆتۆمبێل له‌حه‌وشه یان به‌رده‌رگا ده‌وه‌ستێنرێت.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.