Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:02

کۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له‌به‌سره‌ داخرا

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه‌ چیدیكه‌ له‌ بینای كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ شاری به‌سره‌ خزمه‌ت پێشكه‌ش ناكرێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی پۆمپیۆ سه‌باره‌ت كۆنسوڵخانه‌ی به‌سره‌ ده‌ركرد.

ناوێرت باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پۆمپیۆ بڕیاریداوه‌ له‌ بینای كۆنسوڵخانه‌ی به‌سره‌ چیدیكه‌ خزمه‌ت پێشكه‌ش نه‌كرێت و، رایگه‌یاند: باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی ته‌واو به‌وانه‌ی له‌ ناوچه‌ی به‌سره‌ن.

هه‌روه‌ها ناوێرت باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی كردنی گه‌لی عێراق له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌.

هاوكات پۆمپیۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ر هێرشێك بكرێته‌ سه‌ر كاره‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئه‌وا ئێران به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن لێی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.