كاتێك یاریزانه‌كان ته‌مه‌نیان هه‌ڵده‌كشێت و جه‌سته‌یان لاواز ده‌بێت، ئه‌وه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شكۆی یاریكردنی خۆیان بپارێزن ڕووده‌كه‌نه ئه‌و خولانه‌ی یانه كانیان هاوشێوه‌ی تیپی پله دوون و له‌وێوه به باشی ده‌توانن ئه‌سیپی خۆیانی تێدا تاوبده‌ن، كه پێشتر نموونه‌ی چه‌نین یاریزانی وه‌كو:( هێنری، لامپارد، ئیبرا، چاڤی)...تاد، ئه‌م كاره‌یانكردووه، به‌ڵام كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به پێچه‌وانه‌ی زانستی وه‌رزش و بیربۆچوونی هه‌مووان ئه‌و بڕیاریدا له ته‌مه‌نی (33) ساڵی ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌تر بكات و ڕوویكرده یانه‌ی یۆڤانتۆس، هه‌روه‌ها پێشتر ده‌وترا به‌هۆی لاوازی تواناكانیه‌وه به ناچاری ڕۆناڵدۆ خۆی له بۆكسی گۆڵی ڕكابه‌ره‌كان خانه‌نشین كردووه و چی دیكه ناتوانێت به‌دوای تۆپدا ڕابكات، به‌ڵام كاتێك له یاریی ئه‌مڕۆ بینیمان ته‌ماشامان كرد ئه‌و یاریزانه نه‌ك لاواز و بێ دیقه‌ت نه‌بوو، كه‌چی (18) یارده‌ی جێهشتبوو وه‌كو هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی لا هێڵه‌كان كه زۆرترین توانای جه‌ستیه‌یی ده‌وێت یاریكرد و دوو گۆڵیشی به یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌خشی، كه ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت: تا ئه‌مكاته گرفتی ته‌مه‌ن و شوێنی یاریكردنی نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به گوشار خستنه سه‌ر به‌رگریكران و گرتنی تۆپ و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كاندا زیاتر شرۆڤه‌ی باردۆخی ئاستی خۆی بكات، هه‌روه‌ها ڕۆناڵدۆ ئه‌مڕۆ پێی وتین ئه‌و به‌بێ تۆپیش ده‌توانێت سنوورێك بۆ به‌رگریكران و ونكردنی تۆپه‌كان دابنێت، بێجگه له‌وه كریس دووپاتی ئه‌وه‌یكرده‌وه مانه‌وه‌ی له بۆكسی گۆڵ هونه‌رییه، نه‌ك كه‌م توانایی و چاو تێبڕان له یاره‌مه‌تێدانی ئه‌م و ئه‌و.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.