Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:45

نزار سەلامی و ھەڵوێست محەمەد به‌شداری له‌ فیلمێکی سینه‌مایی ده‌که‌ن

مانگی داھاتوودا دەست بە کارەکانی وێنەگرتنی ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد " نزار سەلامی و ھەڵوێست محەمەد " به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌شداری له‌ فیلمێكی سینه‌مایی به‌ ناوی " په‌یكه‌ری دڵ " ده‌كه‌ن .

سینه‌نه‌ماكاری كورد  " شوان عه‌توف " كاری ده‌رهێنان بۆ فیلمه‌كه‌ ده‌كات و هه‌ریه‌ك له‌  " نزار سەلامی و ھەڵوێست محەمەد " وه‌ك دوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له‌ فیلمه‌ به‌شدار ده‌بن و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " زیاد ئه‌سعه‌د " پێنج تێکست و ئاوازی گۆرانی ئامادە ده‌كات و " هه‌ڵوێست " له‌ نێو فیلمه‌كه‌دا گۆرانییه‌كان ده‌ڵێته‌وه‌ .

 تا ئێستا فیلمی " په‌یكه‌ری دڵ " ده‌ست به‌ كاری وێنه‌گرتنی نه‌كراوه‌ ، به‌ڵام بریاره‌ لە مانگی داھاتوودا دەست بە کارەکانی بەڕێوەبەردن و وێنەگرتنی فیلمەکە بکرێت ، بۆ یەکەمجاریشە ئەو سێ ھونەرمەندە لە کارێکی ھاوبەشی ھونەریدا، بەیەکەوە دەربکەون .
 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.