نووسه‌ری بواری ره‌خنه " سه‌نگه‌ر زراری " دوایین كتێبی خۆی له ژێر ناوی " هونه‌ری رۆمان " له‌لایه‌ن "نووسینگه‌ی ته‌فسیر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه" به چاپگهیاندوو خستیه به‌ردیدی خوێنه‌ری كورد .
سه‌نگه‌ر زراری چه‌ند ساڵێكه له بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌نوسێت و خوێندنه‌وه بۆ كتێبه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كات و له‌م بواره‌دا ناسراوه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبه له‌م بواره‌دا، هه‌فته‌ی رابردوو كتێبێكی تازه‌ی به ناوی " هونه‌ری رۆمان " به چاپگه‌یاند وو بڵاویكرده‌وه .
كتێبی " هونه‌ری رۆمان " له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه ، بهشییهكهم باس له خودی رۆمان و مێژووی ڕۆمان و پێوه‌ندییه‌كانی ڕۆمان به ژانر و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك سینه‌ما، شیعر، مێژوو، ژیاننامه ده‌كات ، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م رۆمانه بریتییه له خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند ڕۆمانێكی وه‌رگێڕاو .
له به‌شێكی دیكه‌ی " هونه‌ری رۆمان " مێژووی ڕۆمانی كوردی و ئه‌و هه‌وڵانه خراونه‌ته ڕوو كه له سه‌ره‌تاوه بۆ نووسینی ڕۆمانی كوردی دراون، شیكردنه‌وه و پێڕستێكی تێروته‌سه‌لیش بۆ ئه‌و ڕۆمانانه كراون كه له سه‌ره‌تای مێژووی نووسینی یه‌كه‌م ڕۆمانی كوردییه‌وه تا ساڵی 1991 نووسراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.