وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند 376 ھاوڵاتی ئاوارە لە سووریاوە گەرانەوە بۆ خاکی عێراق.
عەلی عەباس جەھاگیر یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" کارمەندانی وەزارەتەکەی لە پارێزگای نەینەوا پێشوازییان لە 376 ھاوڵاتی ئاوارەی عێراق کردوە، کە لە کەمپی ئەلھول لە پارێزگای حەسەکە بوون لە باکوری رۆژھەڵاتی سووریا و لە کەمپەکانی جەدعە لە باشووری نەینەوا جێگیر کراون.
عەلی عەباس جەھاگیر روونیکردوە، دوای وردبینیکردنی ئەمنی لە خاڵی سنووری فاو لە ناحیەی سنونێ لە نێوان سووریا و عێراق ئەو ئاوارانە گەڕاونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان بەھاوکاری وەزارەتی گواستنەوە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی بۆ ئاوارەکان دابین کردوە، ئەمە جگە لەئۆتۆمبێلی بارھەڵگر و پێشکەشکردنی خۆراکی خێرا وئاوی خواردنەوە لە کاتی گواستنەوەیاندا.
لەچەند ساڵی رابردوودا بە ھۆی ململانێکانی ناوخۆیی عێراق و شەڕی دژبە داعش ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیانی عێراق ئاوارەى ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێھیشتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.