ن/ ئه‌كره‌م سیوه‌یلی
من پارتیم
من ڕێبواری نه‌به‌زیوی ڕێی بارزانیم
من پارتیم و هه‌میشه هه‌ر كوردستانیم
باڵام له كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك و
ڕه‌گم له نێو ناخی زه‌وی
مێژوم هه‌یبه‌تی شۆڕشه‌و
سه‌ر بۆ هیچ كه‌س ناكه‌م نه‌وی
من زه‌ریای هێمنم پشوو درێژ
پڵنگێكی برینداری چنگ هاوێژ
من له‌گه‌ڵ شه‌ودا ده‌جه‌نگم
من كازیوهم من یه‌ك ڕه‌نگم
پرچی خۆر و نیگای ڕۆحی نیشتمانم
من كۆمارم، من ئهیلولم، من گوڵانم
من پارتیم و دوژمن به‌زێن
من گڕكانم، من تۆڵه سێن
چقڵی چاوی ناحه‌زانم
من ڕێبواری سه‌ختی ڕێگام
من له سه‌ركه‌وتنا دڵنیام
من بۆ ئازادی گیان فیدام
من پارتیم و سه‌ربه‌خۆ خواز
ڕیفراندۆم چیم من ئومێدی كوردی بێ‌ناز
من سه‌نگه‌رم هه‌ڵۆی لوتكه‌و مه‌ته‌رێز
من خه‌می كوردان ده‌گرمه ئامێز
من هه‌میشه پێشمه‌رگه‌م و
له جه‌سته‌م خوێن دێته‌خوار
من سوار چاكی ڕێی خه‌باتم
سهرقافڵهجی هه‌ر شۆڕه سوار
من كاروانی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانیم
من پشكۆی ڕقی گه‌ل و
هه‌میشه پێشه‌نگی قوربانیم
وا ته‌مه‌نی به‌رخۆدانم گه‌یشته سه‌روی حه‌فتا
من له مه‌یدانی خه‌باتا به‌پێوه‌م
لاوێكی چهلهنگم هێشتا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.