ئەمڕۆ دووشەممه هەفتەیەكی نوێ لە بازاڕی بۆڕسە كرایەوە و لە چەند كاتژمێری یەكەمی ئەو بازاڕە نرخی نەوت رووی لە دابەزین كردووە .
لە دوو رۆژی كۆتایی هەفتەی رابردووی بازاڕی بۆڕسە، نرخی نەوت دابەزی سەرەڕای ئەوەی كە لە كۆی هەفتەكە بەهای نەوت هەڵكشابوو .
بەگوێڕەی دهیلی فیكس ئەمڕۆ نرخی نەوت لە حهفتاوههشت دۆلار و شەش سەنت دابەزیوە بۆ حهفتاوحهفت دۆلار و نهوهد و پێنج سەنت .
چوارشەممهی رابردوو بۆ یەكەم جار دوای چوار مانگ هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت ههشتا دۆلاری تێپەڕ كرد.
پێشبینیكراوە لەگەڵ دەستپێكردنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر كەرتی نەوتی ئێران لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم، نرخی نەوت بەرز ببێتەوە و هەندێك دامەزراوەی دارایی ئاماژە بە سهد دۆلار دەكەن .
لە ماوەی مانگی رابردوودا چەندین وڵات كۆتاییان بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ ئێران هێناوە و رۆژ بە رۆژ لە هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە كەم دەبێتەوە و ئەگەر بە گشتی هەناردەی نەوتی ئێران بگاتە سفر، ئەوا كێشە لە پێداویستی نەوت دێتە كایەوە و دەبێ وڵاتانی دیكهی بەرهەمهێنی نەوت قەرەبووی ئەو كەمییە بكەنەوە، ئەگەرنا نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.