Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:50

فیلمێکی کوردی له‌ " مه‌غریب " خه‌ڵاتکرا

باس له‌ ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئازادكردنی مووسڵ ده‌كات
کوردستان TV
100%


له‌ ئه‌نجامی به‌شداربوونی له‌ فێستیڤالێكی جیهانیدا كه‌ له‌ وڵاتی مه‌غریب به‌رێوه‌چوو ، فیلمی كوردی " یاسر " له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ری كورد " ئه‌یاد جه‌بار " توانی خه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت .

ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئازادكردنی مووسڵ ده‌كات ، هه‌روه‌ها له‌ نێو فیلمه‌كه‌دا ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌ن هه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌ره‌كانی پێشوه‌ی جه‌نگ  ، سه‌ركرده‌ی باڵای دژه‌تیرۆری عێراق سڵاوی سه‌ربازی بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات .

 ئه‌م دیمه‌نه‌ عه‌ره‌به‌ شۆڤێنییه‌كانی تووڕه‌ كرد ، هه‌ر بۆیه‌ ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و داوایان كرد هیچ خه‌ڵاتێكی پێ نه‌درێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوویی فیلمه‌كه‌ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه‌ و خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت .

فیلمی یاسر به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شداری له‌  فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كازابلانكای شانشینی مه‌غریب  كرد ، توانی خه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنێت و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆمار بكات، كه‌ له‌ناو فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ فه‌رمی به‌ ناوی فیلمی كوردستانی عێراق به‌شداری كردبوو .

جێی باسه‌ فیلمی " یاسر "   به‌شداری ژماره‌یه‌ك فێستیڤاڵی جیاجیای كردووه‌ و توانیویه‌تی ده‌یان خه‌ڵاتی به‌نرخ به‌ده‌ستبهێنێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.