Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:19

ئێمه‌ لێره‌ین!

سه‌رۆكێك، وه‌ك چیا وه‌ستاو له‌ نێو دڵی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یدا
کوردستان TV
100%

ئێمه‌ لێره‌ین !...

ئێمه‌ لێره‌ین

ئێمه‌ لێره‌ین

لێره‌ین تا به‌ مێژوو بڵێین: كوردین و دڵمان داوه‌ته‌ ئازادی و ناتوێینه‌وه‌

ئێمه‌ لێره‌ین

لێره‌ین تا به‌ كوردستان بڵێین: گیانمان فیدای دار و به‌رد و ڕه‌ز و باخ و خاكی شیرینته‌

ئێمه‌ لێره‌ین

لێره‌ین تا به‌ شه‌ھیدان بڵێین: ڕۆحتان چرای ڕێبازمانه‌ و (ئه‌و ڕێبازه‌ له‌بیر ناكه‌ین په‌یمانه‌، ڕێی بارزانی كوردستان یا نه‌مانه‌)

ئێمه‌ لێره‌ین

ھه‌میشه‌ لێره‌بووین و لێره‌ ده‌بین

ئێمه‌ لێره‌ین

لێره‌ین، وه‌ك خۆری نێو ئاڵاكه‌ی پارتی و زه‌رد زه‌رد سه‌رده‌كه‌وین

لێره‌ین، وه‌ك نه‌عره‌ته‌ی ئه‌یلول و گه‌رم گه‌رم ده‌سوتێین

لێره‌ین، وه‌ك تفه‌نگه‌ نه‌وه‌ستاوه‌كه‌ی گوڵان و چیا چیا ھه‌ڵده‌شاخێین

ئێمه‌ لێره‌ین

لێره‌ین، وه‌ك خواكوڕك و كانیماسی و چیای سه‌فین

ئێمه‌ لێره‌ین

لێره‌ین، وه‌ك چه‌خماخه‌ی به‌ پێوه‌وه‌ستاوی ڕاپه‌ڕین و

وه‌ك داستانی نه‌خه‌وتووی كۆڕێ !..

ئێمه‌ لێره‌ین

لێره‌ین، وه‌ك چیرۆكی پڕ مه‌غزای شكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش و

داستانی پڕ ھه‌یبه‌تی پردێ و سحێلا !..

ئێمه‌ لێره‌ین

لێره‌ین و به‌ چراخانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ گوێ له‌ سه‌رۆك ده‌گرین

سه‌رۆكێك، وه‌ك چیا وه‌ستاو له‌ نێو دڵی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یدا ..

ن/ سالار عوسمان

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.