Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:15

تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردنه‌وه‌ی رێگای په‌نابه‌رانی سووری به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌کات

‌به‌رپرسێكی توركیا: رێگه‌ بۆ په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌كه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی رێگای په‌نابه‌رانی سوورییان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كرد و داوای لێكردن كار بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر پارێزگای ئیدلب بكه‌ن.

له‌میانی به‌ڕێكردنی كاروانێكی مرۆیی كه‌ له‌ 20 بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو و له‌ ئه‌ستنه‌بوڵه‌وه‌ به‌ره‌و پارێزگای ئیدلب له‌ سووریا به‌ڕێكه‌وت، بوڵنت یڵدرم، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فریاگوزاریی مرۆیی توركیا له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند" پرسی ئیدلب هه‌ر په‌یوه‌ندیی به‌ توركیاوه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاشه‌وه‌ هه‌یه‌.

یڵدرم راشیگه‌یاند" ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا بێده‌نگ بن له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی بۆردومانی ئیدلب له‌لایه‌ن سوپای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره‌ ناچاره‌ ده‌رگا بۆ په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌كانی ناو توركیا بكاته‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕۆن.

ئه‌و به‌رپره‌سی توركیا هۆشداریشیدا له‌ به‌رده‌وامبونی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر پارێزگای ئیدلب و وتی ره‌نگه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی توركیا ببن، وتیشی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئیدلبه‌، پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

لێدوانه‌كه‌ی بوڵنت یڵدرم له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سلێمان سویلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند" ئه‌نقه‌ر به‌رپرسیار نییه‌ له‌و شه‌پۆله‌ كۆچه‌ی كه‌ ره‌نگه‌ به‌هۆی هێرشی سوپای سووریاوه‌ بێته‌كایه‌وه‌ كه‌ ده‌یكاته‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی پارێزگای ئیدلب.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.