Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 11:58

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی رووسیا ئدلبیان بۆردمانکرد

ئه‌ردۆغان داوای له‌ پۆتین كردووه‌ پێشگیریی بكات له‌ هێرشی به‌ربڵاو بۆسه‌ر ئدلب
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رووسیا ئدلبیان بۆردمانكرد
کوردستان TV
100%

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئدلبه‌وه‌ رایانگه‌یاندووه‌ رۆژی هه‌ینیی چه‌ندین فڕۆكه‌ چه‌ند شوێنێك له‌ ئدلبیان بۆدومانكردووه‌ كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر فرۆكه‌ی رووسیا بوون. 

هاوكاتیش هه‌واڵێك هه‌یه‌ كه‌ ئاشكرای ده‌كات له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ سێقۆڵییه‌كه‌ی تاران، ئه‌ردۆغان داوای له‌ پۆتین كردووه‌ پێشگیریی بكات له‌ هێرشی به‌ربڵاو بۆسه‌ر ئدلب، به‌ڵام پۆتین داواكه‌ی ئه‌وی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و بۆردومانه‌ ئاسمانییانه‌ ببن به‌ رێگه‌خۆشكه‌ری هێرشێكی به‌رفراوانی زه‌مینیی كه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا به‌ هاوكاریی ئێران و رووسیا خۆیان بۆی ئاماده‌ كردووه‌، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی دوایین بنكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌ده‌ست ئه‌و گرووپانه‌ وه‌رگرنه‌وه‌.

رێكخراوه‌كانی چاودێری بارودۆخی سووریا ده‌ڵێن هێرشه‌كانی رۆژی رابردووی فڕۆكه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر بنكه‌ی گروپه‌كانی " ته‌حریر شام " و " ئه‌حرار شام " بووه‌ كه‌ هه‌ردووكیان له‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی دژی به‌شار ئه‌سه‌دن.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رووسیا نزیكه‌ی 30 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر بنكه‌ی گروپه‌كانی ئۆپۆزیسۆن له‌ پارێزگای لازقییه‌ ئه‌نجامداوه‌.

گروپه‌كانی ته‌حریر شام و چه‌ندین گروپی ئۆپۆزیسیۆنی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ پشتیوانییان لێده‌كرێت، رایانگه‌یاندووه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی حكومه‌تی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانیان.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.