Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:32

فیلمه‌که‌ی " که‌یوان " رکابه‌ری 10 کورته‌ فیلم ده‌کات

6 كورته‌ فیلمی چیرۆكی به‌رهه‌مهێناوه‌
کوردستان TV
100%


له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد " كه‌یوان فه‌هیمی " فیلمی چیرۆكی " ئیستادیۆم "  كه‌ ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه‌ ، له‌  31 مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وه‌رده‌گیرێت .

لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ئاشكرایده‌كات ، كورته‌ فیلمی چیرۆكیی " ئیستادیۆم " كه‌ ده‌رهێنه‌ری كورد " كه‌یوان فه‌هیمی " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ لایه‌ن " سه‌میرا مه‌رزبان و شارۆ فیلم به‌رهه‌مهێنراوه‌ ، له‌ سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی‌‌‌ فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ركابه‌ری 10 كورته‌ فیلمی دیكه‌ ده‌كات .

چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌  به‌سه‌رهاتی كوڕێكی مێرمنداڵ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ بۆ رۆیشتنی بۆ ئیستادیۆمی یاریگای تۆپی پێ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكیدا خۆی ده‌شارێته‌وه‌، به‌ڵام باوكی ناچێت بۆ یاریگا و تووشی به‌سه‌رهاتێكی دیكه‌ ده‌بێت .

31 ه‌ مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌ سه‌رپه‌رشتی " عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد " له‌ دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌ شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له‌ رۆژانی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبر له‌ وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

كه‌یوان فه‌هیمی خه‌لكی رۆژهه‌لاتی كوردستانه‌ ، له‌ ساڵی 1997 ده‌ستی به‌ كاری به‌رهه‌مهێنانی فیلم كرد و له‌ ئێستادا 6 كورته‌ فیلمی چیرۆكی به‌رهه‌مهێناوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.