Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:38

کاردینا خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێکی تازه‌یه‌

فیلمی حه‌یات یه‌كه‌م ئه‌زموونی كاردینا بوو
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا له‌ ده‌رهێنان و ئاماده‌كردنی كورته‌ فیلمی " حه‌یات " كاردینا ده‌ستی به‌ تۆماركردنی كورته‌ فیلمه‌ تازه‌كه‌ی كرد .

كاردینا هێمن ناسراو به‌ " كاردینای سپی " به‌م نزیكانه‌ ده‌ست به‌ وێنه‌گرتنی كورته‌ فیلمێكی دیكه‌ی ده‌كات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی گونجاو و دیمه‌نی په‌یوه‌ست به‌م كورته‌ فیلمه‌ ، ناوبراو سه‌ردانی چه‌ندان ناوچه‌ی هه‌ردوو شارۆكه‌ی كه‌لار و كفری كرد، شوێنه‌ گونجاوه‌كانی بۆ كورته‌ فیلمه‌ نوێكه‌ی هه‌ڵبژارد .

كاردینا ئاشكرایده‌كات ، له‌ گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌ردوو شارۆچكه‌ی كه‌لار و كفری هه‌ست به‌ ماندووبوون ناكات ، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ی كه‌ ده‌یكات خه‌ونی گه‌ره‌ی ئه‌وه‌ و پێویسته‌ به‌دی بێنێت .

جێی باسه‌ كورته‌ فیلمی حه‌یات یه‌كه‌م ئه‌زموونی كاردینا بوو وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كه‌ توانی له‌ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك ساڵدا 3 خه‌لاتی گرنگی سینه‌مایی له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ بواره‌كانی " باشترین فیلم ، باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین ژنه‌ ئه‌كته‌ر  به‌ده‌ست بهێنێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.