به تۆمه‌تی گه‌نده‌لی و ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی سێ ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیركراون.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ وته‌ی ئه‌و چوار تۆمه‌تباره‌ی په‌سند كرد كه له‌نێوانیاندا سێ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێكی به‌شی هه‌واڵگری و دژه تیرۆی عێراقی تێدایه و كه‌پله‌ی یه‌كێكیان عهمیدهو به‌رێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵگری و دژه تیرۆره.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاندووه: چوار تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵساون به وه‌رگرتنی پاره له خانه‌واده‌ی ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانباریان ساخته‌كردووه ، هاوكاتیش مامه‌ڵه‌ی ئازادكردنی راگیراوانیان له‌لای خۆیان گلداوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری ئازاكردنیان برێك پاره لهكهسو كاریان وه‌ربگرن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.