راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، یواكیم لۆف باسی له‌وه كرد چاوه‌ڕوان ناكات مه‌سعود ئۆزیل كه به هۆی ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاكاریه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهیشتووه دووباره بگه‌ڕێته‌وه و درێسی ئه‌ڵمانیا بپۆشێت.
له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری سپۆرت بیڵد، یواكیم لۆف باسی له‌وه كرد مه‌سعود ئۆزیل به رای گشتیی راگه‌یاندووه كه وازی له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هێناوه، له‌به‌رئه‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناكرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، یواكیم لۆف باسی له‌وه كردبوو کە مه‌سعود ئۆزیل یه‌كێكە له باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە ئه‌ڵمانیا.
AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.