Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:09

ئەیاد عەلاوی داوای دیالۆگی نیشتمانی دەکات

لە پێناو سەقامگیری وڵات
کوردستان TV
100%

عەلاوی لە تویتێکدا داوای دیالۆگی نیشتمانی لە لایەنەکان دەکات

ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ھاوپەیمانی وەتەنیە، لە تویتیێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، داوای لە ھەردوو ھاوپەیمانێتی بونیادنانەوە و چاكسازی و بنیاتنانەوە و  كوتلە كوردستانییەكان كرد، بۆ دەربازبوون لەم دۆخە سیاسییەی عێراق تێیكەوتووە، كۆبوونەوەیەك بكرێت.

عەلاوی نوسیوویەتی، مەبەستی كۆبوونەوەكە بۆ رێككەوتنە لەسەر چۆنیەتی و شێوازی حكومەتی داھاتوو، لە پێناو سەقامگیری وڵات.


عەلاوی ئەوەشی خستۆتەروو بێدەنگی و چاوپۆشین لەچارەسەرنەكردنی كێشەكانی بەسرە دەرئەنجامی خراپ و ترسناكی دەبێت بەتایبەت لەم قۆناغە قورسەی كە عێراقی پیادا تێپەڕدەبێت، ئاماژەشی بەوەكردوە دۆخی بەسرە تادێت خراپتر دەبێت و چاوەڕوانی بڕیاری جەریئانەو ئازایانەیە بۆ ئەوەی دوبارە ئارامی بۆ بگەڕێتەوە.

شەوی رابردوو دۆخی ئەمنی شاری بەسرە ئاڵۆزی تێكەوت و بەوهۆیەوە پێنج كەس كوژراو و زیاتر لە 70 كەسیش برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.