دوای ماوه‌یه‌ك له بێده‌نگی و نه‌بوونی به‌رهه‌می تازه ، گۆرانیبێژی كورد " شوان قه‌ره‌داغی " نوێترین كاری هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی فۆلكلۆریی به‌ناوی "یار" بڵاو ده‌كاته‌وه .
نوێترین كاری هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی فه‌تانه‌ی وه‌لیدی به‌ناوی " یار" به‌شێوازێكی نوێ ده‌ڵێته‌وه و ڤیدیۆی كلیپه‌كه له شاری سنه و چه‌ند شوێنێكی دیاری ئه‌و شاره وێنه‌ی گیراوه.
كاركردن و ئاماده‌كاری بۆ گۆرانی " یار " له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كی زۆره " شوان قه‌ره‌داغی" كاری هونه‌ری نوێی نییه و ده‌نگۆیی ئه‌وه‌ش بڵاو بوویه‌وه كه وازی له كاری هونه‌ری هێناوه .
قه‌ره‌داغی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایكردووه كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه .
شوان قه‌ره‌داغی یه‌كێكه له گۆرانیبێژ و میوزیكژهنهكانی گرووپی میوزیكی لوڕ، چه‌ندان كاری هونه‌ری و ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه و له ساڵی 1979 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه له ساڵی 1997 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.