دوای كوژرانی خۆپیشانده‌رێك، له ترسی تۆڵه سه‌ندنه‌وه، باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره به بڕیارێك چۆڵ ده‌كرێت .
وه‌لید گێتان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره به وه‌كاله‌ت، وه‌ك پێویستییه‌كی ئه‌منی بڕیاری داوه باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شاره‌كه چۆڵ بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: باڵه‌خانه‌كه له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران چۆڵكراوه‌و ترسیش له‌په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندان و توندوتیژی زیاتر له ئارادایه.
هه‌روه‌ها ئه‌سعه‌د عێدانی، پارێزگاری به‌سره داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه، فه‌ریق روكن جه‌لیل شه‌مه‌ری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه دوور بخاته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.