Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:09

نرخی چوونە ناو کوتلەیەکی گەورە بۆ هەر ئەندامێک گەیشتە 250 ملیۆن دینار

كوتلە گەورەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵ دەدەن ئەندامە نوێكانی ئەنجومەن بۆ خۆیان رابكێشن
نرخی چوونە ناو كوتلەیەكی گەورە بۆ هەر ئەندامێك گەیشتە 250 ملیۆن دینار
کوردستان TV
100%

بەپێی گوتەی پەرلەمانتاران ، كوتلە گەورەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵ دەدەن ئەندامە نوێكانی ئەنجومەن بۆ خۆیان رابكێشن بەرامبەر بە بەخشینی 250 ملیۆن دینار ، جگە لە هەوڵی دیكە بۆ رازی كردنی ئەو ئەندامانە .

فورات تمیمی یەكێكە لەو ئەندامانەی لە دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەبوو  بۆ سوێندخواردنی دەستوور و هەلبژاردنی سەرۆكێكی پەرلەمانی نوێ , رایگەیاند كە هەوڵی زۆر لە ئارادایە بۆ رازی كردنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەن كە پۆستیان لە حكومەتی ئایندەی عێراق پێبدەن بەرامبەر بە چوونە ناو كوتلە گەورەكانەوە .

عەلی بدێری ئەندامێكی دیكەی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی كردەوە كە ئەو هەوڵانە بوونیان هەیە، هەروەها پارە بەخشین بۆ ئەوانەی دەچنە نێو كوتلە گەورەكانەوە .

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ، تۆمارێكی دەنگی ئاشكرا بووە لە نێوان ئەندامێكی ئافرەت و یەكێك لە سەركردەكانی كوتلەیەك ، كە بڕی 250 ملیۆن دینار دەخاتە بەردەمیان بەرامبەر بە چوونە نێو كوتلە گەورەكە . بەپێی سەرچاوەكە ئەو تۆمارە دەنگییە لە چەندین سایتە ئەلیكترۆنیەكان و واتسئاپ و فەیسبوك بڵاو بۆتەوە كە بۆتە جێگەی سەرسورمانی ئەو ئەندامە ئافرەتە .

سوهێل تاهیر عەبدولڵا : كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.