Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:51

میسى : به‌هۆی ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆ ڕیاڵ مه‌درید به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌م پاڵیوراوه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى چامپۆنس لیگ

له‌دیمانه‌یه‌كى ڕادیۆیدا وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار ده‌داته‌وه‌
کوردستان TV
100%


لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى یاریزانى یانه‌ى بارسێلۆنا له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌نجامی دا ڕووبه‌رووی چه‌ندین پرسیار بوویه‌وه‌ ناوبراو له‌دیمانه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رسڤى پرسیاره‌كانى دایه‌وه‌ 


میسی : مایەی شانازییه‌ بۆم كاپتنى یانه‌ى بارسێلۆنام  ، شێواز و هه‌ڵس و كه‌وتنم هه‌وه‌ك جارانه‌ هاوشێوه‌ی ئینێستا ده‌بم 

له‌باره‌ى  ئه‌نجامى یاریه‌كانیان له‌سێ وه‌رزی رابردوو له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كه‌ماڵئاواییان كردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ ببن به‌پاڵه‌وان ، لیۆنێل ڕایگه‌یاند ، 3 وه‌رزی رابردوومان  به‌ڕێكرد له‌خوله‌كه‌ بێ ئه‌وه‌ی ببین به‌پاڵه‌وان ، ئێستاش كاتیه‌تى ئه‌م نازناوه‌ ببینه‌وه‌ له‌م وه‌رزه‌ دوای ساڵانێك دابڕان 
 
میسی ڕاشیگه‌یاند  ئەم وەرزە چەندین یانە کێبرکێی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ دەکەن ئەوە تەنھا ئێمە نین کە پاڵێوراو بین بۆ ئەو نازناوە 
 

 
هه‌روه‌ها میسى وتیشى   ریاڵ مەدرید له‌ ئێستادا  کەمتر پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ ئەویش بەھۆی رۆشتنی رۆناڵدۆ بۆ یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵی 

 شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.