نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ناوی عه‌بادی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هێناوه.
ئه‌مڕۆ 3ی ئه‌یلولی 2018 نوسینگه‌ی تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند که حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی کردوه و له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ک سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ناوهێناوه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌شکراوه که عه‌بادی پێداگری کردووه له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌کانی سه‌رجه‌م شه‌ڕکه‌رانی وڵات و دابینکردنی پشتیوانی بۆیان.
باس له‌وه‌شکراوه که حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ردانی باره‌گای حه‌شدی کردووه و له بارودۆخیان کۆڵیویه‌تیه‌وه و به گرنگییه‌وه باسی له پاڵه‌وانییه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی کردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.