سهرچاوهیهك له نێو پهرلهمانی نوێی عیراق ئاشكرایكرد كه دانیشتنهكهی ئهمڕۆ دووشهممه بۆ سبهینێ كاتژمێر 11ی سهرلهبهیانی دواخرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست ماڵپهری كوردستان تیڤی كەوتووە، لە دوای سوێند خواردنی پەرلەمانتاران و تۆماركردنی فراكسیۆنی چاكسازی و بنیاتان كە فراكسیۆنەكەی ھاوپەیمانی نێوان نەسر و سائیرون و حیكمە و چەند لایەنێكی ترە، وەك گەورەترین فراكسیۆن ناساند، دانیشتنەكە بۆ كاتژمێر11ی بەیانی دواخرا.
جێی ئاماژەیە لە یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق کە ئەمڕۆ بەروەچوو، دوای وتاری سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەرپەرشتیکردنی دانیشتنەکە ڕادەستی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولەکە کرا، دواتر پەرلەمانتاران بە پێی دەستور سوێندی یاساییان خوارد.
لەدوای سوێند خواردنەکەش پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی فەتح، دەوڵەتی یاسا وپەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی دانیشتنی پەرلەمانیان بەجێهێشت و محەممەد عەلی زەینی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، بەمەبەستی گفتوگۆکردنی زیاتر دانیشتنەکەی بۆ کاژێرێك دواخست.
لە ئێستاشدا دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کراوەیی بۆ کاتژمێر 11:00ی سبەینێ سێشەممە دواخراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.