نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و كاته‌ی پێش چه‌ند ساڵێك رامگه‌یاند كه من خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندید ناكه‌مه‌وه، له ئێستاشدا سوورم له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌م و پێموایه له‌به‌رژه‌وه‌ندی دا بووه.
گوتیشی: ئێستا به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو بڕیاره‌كه‌م دووباره ده‌كه‌مه‌وه كه خۆم بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ناكه‌م.
هه‌روه‌ها مالیكی سوپاسی ئه‌وانه‌شی كردووه كه پێیان باش بووه كه ئه‌م ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ.
هه‌روه ده‌شڵێت: هه‌ركه‌سێك پۆسته‌كه بگرێته ده‌ست، ئاماده‌م یارمه‌تی بده‌م ، بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه باشتر ببێت و ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیا عێراقییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.