دوای بیسرانی ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له یه‌كێك له فڕۆهكهخانهكانی سه‌ربازیی سوپای سووریا له نزیك دیمه‌شق، راگه‌یاندنه‌كانی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته رایانگه‌یاند كه هۆكاره‌كه‌ی رووداوێك بووه له یه‌كێك له كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا، به‌ڵام گروپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و چه‌ندین لایه‌نی دیكه پێیانوایه كه ئیسڕائیل به موشه‌ك ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی "المزه "ـی باشووری رۆژئاوای دیمه‌شق له چه‌ندنی شوێنی پایته‌ختی وڵاته‌كه بیسراوه و به‌رپرسان سووریاش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه ئیسڕائیل ئه‌مكاره‌ی كردبێت و ده‌ڵێن كێشه‌یه‌ك له سیسته‌می كاره‌بای ناو كۆگای ته‌قه‌مه‌نیی بووه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌كه.
به‌ڵام به‌رپرسێكی ناوچه‌یی لایه‌نگری حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د وتوویه‌تیی كه ئیسڕائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه موشه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كردووه.
هه‌روه‌ها رامی عه‌بدوڕه‌حمان سه‌رۆكی چاودێری تۆڕی مافی مرۆڤی سووریا له‌مباره‌یه‌وه وتی: به ئه‌گه‌ری زۆر ته‌قینه‌وه‌كه به هۆی هێرشێكی موشه‌كیی ئیسڕائیله‌وه بووه كه كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نیی ته‌قاندووه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش ته‌قینه‌وه‌كانی دیكه‌ی به‌دوادا هاتووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.