بڕیاره مانگی داهاتوو سه‌رۆک کۆماری تورکیا به داوه‌تێکی فه‌رمی سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا (فرانک شتاینمایه‌ر) سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا بکات و حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاش بۆ پاراستنی سه‌رۆکی تورکیا بڕیاری داوه رێوشوێنی توندی ئه‌منی بگرێته به‌ر یه‌که‌مین جاره به‌و شێوه‌یه پلانێکی ئه‌منی ئه‌وها گه‌وره بۆ سه‌رۆکی تورکیا دابنرێت و باس له‌وه ده‌کرێت کاتی سه‌ردانی سه‌رۆکی تورکیا نابێت هیچ پولیسێکی به‌رلین پشوو وه‌ربگرێت.
به پێی سه‌رچاوه‌کانی رۆژنامه‌ی (به‌رلینه‌ر کوریه‌ر) كه پلانی هاتنی ئه‌ردۆغانی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا هاتووه شه‌وی 27ـی سه‌پته‌مبه‌ر كاتژمێر 22:00 شه‌و سه‌رۆکی تورکیا ده‌گاته فڕوکه‌خانه‌ی تێگل به‌شی سه‌ربازی له کاتی گه‌یشتنی چوار فڕۆکه‌ی جۆری (Eurofigher) چاودێری ده‌که‌ن 15 ماتۆڕسکیل له‌پێش کاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆکی تورکیا ده‌بن تا ده‌گه‌نه هۆتێل ئادلۆن و له هۆتێل له قاتی چواره‌م به‌شێکی به‌کرێ گرتووه و رۆژی دواتر 28 مانگ سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا له کۆشکی (Bellevue) پێشوازی له ئه‌ردۆغان ده‌کات دوای نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێرکل کۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی میدیای ئه‌ڵمانیا پلانی ئه‌منی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ی پلانی ساڵانه‌ی یه‌کی مانگی گوڵانه هه‌زاران پیاوی ئاسایش له ئه‌رک ده‌بن هه‌مان رۆژنامه ئاماژه‌ی به‌وه داوه قه‌ناس به‌ده‌سته‌کان له شوێنه گشتییه‌کان و له‌سه‌ر بینایه به‌رزه‌کان ده‌بن و هه‌روه‌ها مه‌نهوله‌کانی ئه‌و شوێنه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێن له هه‌بوونی بۆمب و هێزه‌کانی پۆلیس له ده‌وروبه‌ری سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و کوشکی سه‌رۆک کۆمار بازنه‌یه‌کی ئه‌منی داده‌نرێن و چاودێری چڕی ئه‌م سه‌ردانه ده‌که‌ن و هێزی کۆماندۆ (GSG9) هێزێکی تایبه‌ته به‌شداری پاراستنی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان ده‌کات.
پاش مشتومڕێکی زۆر و تێکچوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ڵمانیا و تورکیا و ئه‌م بارگژیه‌ی ئه‌م دوایه‌ی نێوان هه‌ردوولا و دابه‌زینی به‌های لیره‌ی تورکی ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆکی تورکیایه بۆ ئه‌ڵمانیا و ماوه‌ی دوو روژ له به‌رلین ده‌بێت و چه‌ندین کۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌رگێڕان و پێداچوونه‌وه / خالد علی - به‌رلین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.