لێژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق ڕایانگه‌یاند به‌هۆی پیسبوونی ئاو له به‌سڕه و سوێربوونی لهڕادهبهردهری شه‌تولعه‌ره‌ب تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 18 هه‌زار هاووڵاتی له به‌سڕه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ژه‌هراوی بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌ت وه‌ك پێویست به‌ده‌م دانیشتووانی به‌سڕه‌وه نه‌چوون بۆ چاره‌سه‌ركردن و پاككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئه‌و لێژنه‌یه‌ی مافی مرۆڤ داواشی له حكومه‌ت كرد باری ناسایی ڕابگه‌یه‌نێت چونكه به‌سڕه بووه به شارێكی كاره‌ساتبار و ژیانی ده‌یان كه‌س له مه‌ترسیدایه.
گوتیشیان وه‌ك پێویست ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكیان پێناگات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانیش به ووردی له جۆری ئه‌و ژه‌هراویبوونه ناكۆڵنه‌وه و هیچ تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌تیش له به‌سڕه نییه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌سڕه ڕایگه‌یاند: به ده‌یان هاووڵاتی به‌سڕه دووچاری سكچوون و ڕشانه‌وه بوون كه نیشانه‌كانی په‌تای كولێرایان لێده‌ركه‌وتووه و ئه‌گه‌ر به‌زووی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا پارێزگاكانی تری عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.