دوای سەردانی ناحیەی شەدادی سەر بە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی ناوچەکە، ویلیام روباک راوێژکاری سەرەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سووریا، رایگەیاند" هێزەکانیان بۆ ماوەیەکی درێژ لە سووریا دەمێننەوە، تا دڵنیا دەبنەوە لە کۆتایی هاتنی داعش و پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا.
هەروەک پابەندیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوپاتکردەوە بۆ هاوکاریی کردنی سەربازیی هاوپەیمانەکانیان و هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ رووبەڕوبونەوەی داعش.
ویلیام روباک، ئامادەیی هاوپەیمانێتییەکەی نیشاندا بۆ هاوکاریی کردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ناوچەکە لە روی خوێندن و پەروەردە و تەندروستی و ئاو و کارەبا و دوبارە گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش و گەڕاندنەوەی دانیشتوانی ناوچەکە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.