ئەمڕۆ یەكشەممە 26/8/2018، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران بەسەردانێكی له‌ناكاو گەیشتە شاری دیمەشقى سووریا‌و بریاره لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێته‌وه.
ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری بەرگری ئێران بەسەردانێكی له‌ناكاو گەیشتۆتە شاری دیمەشقی سووریا، تاكو چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بكەوێت، به‌لام مه‌رامى گه‌شته‌كه‌ى بۆ سوویا ئاشكرا نه‌كراوه.
ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران لەدەمێكدا سەردانی ئێرانی كردووە، كە فشارەكان لەسەر وڵاتەكەی چڕتر بۆتەوەو زنجیرەیەك گەمارۆ لەلایەن ئەمریكاوە بەسەردا سەپێندراوەو به‌هۆیه‌وه كاریگه‌رى خراپى كردووته سه‌ر بارى ئابوورى و به‌هاى تمه‌نى ئێرانى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.