كچه ئاواره‌یه‌كی ئێزیدی شه‌نگال به ناوی " زینه حه‌مۆ " كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له كه‌مپی خانكێ ده‌ژی ، به هۆی توانا و لێهاتوویی خۆی توانی ببێته براوه‌ی گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی جیهانی بۆ رۆژنامه‌نووسی و وێنه‌گری كه به خه‌ڵاتی '' ئیسكا '' ناسراوه .
زینه به كامێرایه‌ك و به هاوكاری ڕێكخراوه‌كانی ناو كه‌مپه‌كان، هه‌موو ئه‌و دیمه‌نه دڵهه‌ژێنانه تۆمار ده‌كات كه به‌سه‌ر خۆیی و خێزانه‌كه‌ی و ئێزیدییه‌كان هاتوون ، دواتر وێنه و چیرۆكه‌كانی ئه‌و ئاوارانه بوونه ته جێی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵك و دنیا .
ئه‌م خانمه تا ئێستا 10 پێشانگای هونه‌ری كردووه‌ته‌وه ، پێنجیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراونه‌ته‌وه و كه ئه‌ویان گه‌یاندووه‌ته خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسكای بۆ مافی مرۆڤ له ئیتاڵیا، خه‌ڵاتی ئیسكای خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌یه له ئیتاڵیا و له لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی ئیتاڵیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته پشتیوانی ده‌كرێت .
زینه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی گرعوزێری باشووری شنگاله و كاتێك داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شنگالدا گرت، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی شنگالیان جێهشت ، ئێستا ته‌مه‌نی 22 ساڵه و له زانكۆیه‌كی لیتوانیا له به‌شی رۆژنامه‌وانی ده‌خوێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.