ناوی ته‌واوی (تۆماس كروس ماپۆپهر)ه. تۆم ٧ی مانگی ٣ی ساڵی ١٩٦٢ له‌دایك بووه. - یه‌كه‌م ئه‌كته‌ره كه له ٥ فیلمی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا به‌شداری بكات كه داهاتیان زیاتر له ١٠٠ملیۆن دۆلار بووه له ئه‌مه‌ریكادا ئه‌و فیلمانه‌ش:
(A Few Good Men, The Firm, Interview with the Vampire, Mission: Impossible and Jerry Maguire) - له ڕووداوێكدا له ساڵی ١٩٩٦ دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاویدا ئافره‌تێك سه‌یاره لێی ده‌دات ده‌یباته نه‌خۆشخانه دواتر ده‌زانێت كه بیمه‌ی دڵنیای نیه خۆی پاره‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی بۆ ده‌دات كه ٧٠٠٠ حه‌وت هه‌زار دۆلار بووه. - كروس باوكی به كه‌سێكی زمان پیس و خوێری ناوده‌بات. باوكی جێی هێشتوون كاتێك كروس مناڵ بووه، هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا تۆم كاری بچوكی كردووه وه‌ك بڕینه‌وه‌ی باخی دراوسێكانیان تا یارمه‌تی دایكی بدات له خه‌رجی ماڵدا. - چه‌ند جاریك هاوسه‌رگیری كردووه و یه‌كه‌م هاوسه‌ری خانمه ئه‌كته‌ر (میمی رۆجێرس) بووه
هه‌روه‌ها خانمه ئاكته‌ر (نیكۆل كیدمان) بۆ ماوه‌ی ١١ ساڵ هاوسه‌ری بووه تا ساڵی ٢٠٠١ جیابونه‌ته‌وه. - تۆم له مالێكی ئاینداری كاپۆلیكی گه‌وره بووه و ویستویه‌تی ببێته قه‌شه، ته‌نانه‌ت له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵیدا چۆته كۆلێژی قه‌شه‌ی كاپۆلیكی فرانسیسیان، به‌ڵام ئاره‌زووی بۆ هۆلیوود زۆر به‌هێز تر بووه.
سه‌رچاوه/ كوردسینما
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.