كۆشكی سپی رایگەیاند، سزا داراییەكانی توركیا بۆ سەر سهر كالاكانى ئەو وڵاتە تۆڵەسەندنەوەیەو جێگەی داخە، هەروەها داوای لە بەرپرسانی توركیا كرد قەشە ئەمریكییەكە ئازاد بكەن.
سارا ساندەر وتەبێژی كۆشكی سپی له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا، رایگهیاند" زیادكردنی گومرگ لەلایەن توركیاوە جێگەی داخەو هەڵە.یهكى تره لهو ههلهیانهى توركیا گرتویهته بهر.
وتیشى" سزاكەی ئەمریكا بۆ زیادكردنی گومرگ لەسەر توركیا لە بەرژەوەندییەكانی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكاوە سەرچاوەی گرتووە، لە كاتێكدا زیادكردنی گومرگ لەلایەن توركیاوە لەسەر ئەمریكا تۆڵەسەندنەوەیە.
هەروەها ناوبراو نیگەرانی خۆیشی دەربڕی سەبارەت بەوەی توركیا بە خراپی مامەڵە لەگەڵ قەشە ئهمریكیهكهدا دەكات و وتى" ئێمە دەزانین كە ئەو كەسێكی باشەو هیچ شتێكی هەڵەی نەكردووە.
هەروەها ڕوونیشی كردەوە، كە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر توركیا بەردەوام دەبێت تەنانەت ئەگەر قەشەكەش ئازاد بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.